پارەی تەرخانکراو بۆ ماددەی سەدوچل 320 ملیار دینارە
موحسین سەعدون کە هاوکات ئەندامی ئیئتیلافی فراکسیۆنی کوردستانیە راشیگەیاند: لە پێناو تەواوکردنی ئەرکەکانی لێژنەی مادەی سەدو چلی دەستور بۆ قەرەبوکردنەوە و ئاسایی کردنەوەی ئەو ناوچانەی مادەکە دەیانگرێتەوە لە بودجەی گشتی ئەم ساڵ رەزامەندی لەسەر زیادکردنی ئەو برە پارەیە پیشاندراوە کە بۆ ئەم مەبەستە دیاریکراوە.
ناوبراو گوتیشی: لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی لێژنەی وەزاری جێبەجێکردنی مادەی سەدو چل پرسی گرینگی بەدەنگەوە چونی جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی لێژنەکە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
موحسین سەعدون پێشبینیشی کرد زیادکردنی میزانیەی لێژنەی مادەی سەدو چل جێبەجێکردنی کارەکانی لێژنەکە خێراتر بکات و دەستکەوتی زیاتریش لەو بارەیەوە بەدەست بهێندرێت.
