ئۆپۆزیسیۆن بۆ وەڵامدانەوەی دەسەڵات کۆ دەبێتەوە
دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئۆپۆزیسیۆن لە سلێمانی، رێکەوتی 2013/1/17، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پیرمام کۆبوونەوە.
دواتر شاندێکی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و د. بەرهەم ساڵح سەردانی هەر یەک لە کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕانیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکەی شاندی یەکێتی و پارتی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا (2013/1/23)، نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند \"ئێمە لەسەر ئەوە رێککەوتووین کە مکانیزمێکی گونجاو بدۆزینەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ئیستا هەنە و هەر کاتێک وەڵامیان داینەوە، ئەوکات دەست دەکەین بە جێبەجێ کردنی\"".
"
