هاووڵاتییەک لە سلێمانی خۆی خنکاند
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند:\" كاتژمێر 11:25 دەقیقەی بەیانی ئەمرۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە ئاگادار كراینەوە کە هاووڵاتیەك لەگەرەكی ئابڵاغی شاری سلێمانی خۆی خنکاندووە \"".
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتی :\"" كوژراوەكە ناوی ( س . م) ە تەمەنی ( 40 ) ساڵەو تا ئێستا هۆكاری خۆ كوشتنەكەی دیار نییە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە و بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە خۆی لە رێگەی پەتەوە خۆی خنكاندووە و ئێستا تەرمەكەی بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە بارەی هۆكاری خۆخنكاندنەكەی، رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە \""."
