وتارخوێنێكی ئاینی رفێندرا

وتارخوێنێكی ئاینی  رفێندرا
7ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌ بیانووی قسه‌كردن به‌ نوری مالیكی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ شاره‌دێی جه‌له‌ولا ده‌ستگیر ده‌كرێت و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌جه‌له‌ولا رایگه‌یاند: ئه‌و مامۆستایه‌ ماوه‌ی 4 رِۆژه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسی دیاله‌ رِفێنراوه‌و مامۆستای مزگه‌وتی رِه‌حمانه‌و ناوی عومه‌ر عه‌بد عه‌لیه‌، تائێستا بێ سه‌رو شوێنه‌ و هۆكاری رفاندنیشی به‌هۆی ره‌خنه‌ گرتن بوو له‌ مالیكی له‌وه‌ی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ له‌ئێراق گردۆته‌به‌ر و وڵاتی دووچاری كێشه‌ی جۆراوجۆر كردووه‌ له‌مینه‌به‌ری مزگه‌وته‌كه‌ی.
Top