لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەك كوژرا

لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەك كوژرا
27ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- لە لایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەسترێژی گوللە لە دوو هاوڵاتی کراا و بەهۆیەوە یەكێكیان كە تەمەنی 55 ساڵە، گیانی لە دەستدا و ئەوی دیكەشیان برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی چەمچەماڵ، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرشەقامی چەمچەماڵ، لە لایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەسترێژی گوللە لە زاواو خەزورێك كرا كە لە بەردەم ماڵی خۆیاندابوون و لە ئاكامدا خەزورەكە كە ناوی \"س، س، م\"" ـە و تەمەنی 55 ساڵە، گیانی لە دەستدا و زاواكەشی برینداربوو.

سەرچاوەكە گوتی: بە وتەی بریندارەكە، لە كاتێكدا تەقەكان كراوە کە لەبەر ئەوەی گوللەیەك بەر پەنجەی كەوتووە بوراوەتەوە، هیچ زانیارییەكی ئەوتۆی لە سەر رووداوەكە نییە.


ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس، راشیگەیاند: رووداوەكە گوماناوییە و لێكۆڵینە لەو بارەیەوە بەردەوامە."
Top