ڕۆڵ و پێگەی ڕێزدار مسرور بارزانی لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

ڕۆڵ و پێگەی ڕێزدار مسرور بارزانی لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
شتێکی حاشا ھەڵنگرە کەوا ئارامی و ئاسایشی ڕەھا لەھیچ شوێنێکی ئەم جیھانە بوونی نییە بەڵکو ڕێژەییە و دەتوانم بڵێم بەڕێژەیەکی زۆرباش ھەرێمی کوردستان خاوەن ئەمنیەت و ئاساییشە ،بەشێوەیەک لەھەمبەر شەڕی سێ ساڵەی دژی ڕادیکاڵترین گرووپی تیرۆریستی داعش پێشمەرگە بەنوێنەرایەتی جیھان شەڕ دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەش کوردستان بووەتە پەناگەیەگی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان و نموونەیەکی جوانی پێکەوە ژیانی نەتەوەو ئاینزا جیاکان واتە دەکرێت بڵێین ھەرێمی کوردستان وڵاتێکی ئارام و بێ کێشەترین وڵات لە ناوچەیەکی نائارام و پڕ کێشەترین ناوچەدا ئەمەش ئاماژەیە بۆ قارەمانی ھێزی پێشمەرگە و ڕۆڵ و پێگەی ڕێزدار مسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لەپاراستنی ژیان و ئارامی ھاوڵاتیان لەھەرێمی کوردستان دا ھەروەھا بە پێدانی زانیاری گرینگ بە فەرماندە و لیواکانی پێشمەرگە بەژداریەکی بەرچاوی ھەبووە لە سەرکەوتن و تێکشکاندنی داعش ،پێم وایە بوونی ئیرادە و ھێزی بەرگریکردن لەجەنگدا ھۆیێکە بۆ سەرکەوتن بەڵام بوونی ھەواڵ و زانیاری لەبارەی بارەگا و شوێن و پیلانی دوژمنان وزەی ئەو ھێزەیە بۆ سەرکەوتن ، ھەروەھا زۆرجار لەم لا و لەو لا گوێبیستی بوختان و قسەی ناحەزاھ دەبین کەوا ناکۆکی و ڕێک نەکەوتن لە نێوان جەنابی کاک مسرور وە جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ھەیە بەڵام دەمەوێ بڵێم کەوا بڕبڕەی ھەر حکومەتێک ئاسایش و ئارامیە و بڕبڕەی حکومەتی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیش دەزگای ئەنجومەنی ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستانە کە مسرور بارزانی بە ڕێوەی دەبات.
بەڵام ئەوە بەس نییە بەڵکو بەھەوڵ و تێکۆشانی ھەموو لایەکمان دەتوانین کوردستان بکەینە دەوڵەت و نموونەیەکی جوانی ئارامی و پێکەوە ژیان وە مرۆڤ دۆستی .
ھەرکەس کورد بناسێ و مێژووی کوردی خوێندبێتەوە چاک دەزانێ گەلی کۆڵنەدەری کورد پۆڵا ئاسا چ بەرگریەکی لە کوردستان کردووە و چ قوربانیەکی داوە بۆیە سەیر نیە کە لەم سەدەی بیست و یەکدا ھەمان قارەمانێتی لە لاپەڕەکانی مێژوو تۆماردەکات بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لە قوربانیدانەکانی تر دەیەوێت سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێت بۆ ئەمەش یەک ڕیزی و یەکتر قبوڵکردن و یەک دەنگیمان بنەمای سەرکەوتنە بۆ ئەوەی جارێکی تر دایکە عائیشەکانی کورد جەرگیان نەسووتێ و سەدان منداڵی چاو گەش و نەوەی دواڕۆژمان لەنازی باوک بێبەش نەبن دەبێ حزب و سەرکردە سیاسیەکانمان سود لە مێژوو وەرگرن نەوەک ھەڵەکان دووبارە بکەنەوە چونکە مێژوو رەحم بە ھیچ کەس و لایەن ناکات و بە لەدەست دانی ئەم ھەلە گرنگە دوبارە ناوی میللەتی کورد بە پاشکۆی عیراق دەنوسرێ و بۆ جارێکی تر دەبێ وەک گەلێک بژین کە ژێردەستەی عیراق بین و لەپێناو کوردبوونمان ئەنفالێکی تر و ھەڵەبجەیەکی تر وەک قوربانی بدەین.
Top