هەلوێستی پارتی کرێکارانی کوردستان هەلەیەکی ستراتێژیکە

هەلوێستی پارتی کرێکارانی کوردستان هەلەیەکی ستراتێژیکە
لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند کە رێگا نادات بۆری گازی کوردستان بگاتە جێهان، هۆکارەکەش ئەوەیە کە پ ک ک لە شەر لەگە تورکیادا و ئەم بۆرییە تورکیای بە هێز دەکات و ئەمەش لە دژی بەرژەوەندی کوردە بە تایبەت کوردی باکوور و ئەوان رێگا نادەن کە تورکیا جارێکی تر هەلستێتەوە.
خەریتەی وزەی جیهانی و هەلکەوتەی ژیئۆپۆلیتیکی تورکیا وەک ولات حۆکم دەکات تورکیای بە شێوەی ستراتێژیک لە نەخشەی ووزەی جیهانیدا ببینین.
کوردستان لە هەر چوار پارجەی خۆیدا خاوەن نەوت وگازە ، ئێستا لە باشووردا ژێرخانی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت وگاز بنا نراوە و بۆتە کارتێکی بەهێز لە رووی سیاسەتی جیهانی و ناوچەییەوە لە دەستی کورد دا و تەنانەت لە دەستی کوردی هەر چوار پارچەدا و گرینگی ستراتێژیکی کوردی بە دنیا سەلماندووە.
ئەگەر کوردی باشوور بریار بدات یان چارەنووسی وا ی لێبێت کە لەگەل عێراقدا بمێنێتەوە هەم وەک حکوومەتی هەریم و هەمیش وەک حکوومەتی بەغدا بەرژەوەندییان لەمە دایە کە ئەم خەتی هەناردە کردنە کار بکات، ئەگەر کوردی باشوور بریار بدات دەولەتی سەربەخۆ بنا بنێت ئەوجا زۆر زیاتر بۆ دابین کردنی ژیانی خۆی پێویستی بەم خەتەوە دەبێت، تورکیا کە لە پێوەندییەکی ئالۆز لەگەل روسیا دایە و خۆشی نیازمەندی گازە لە بەرژەوەندی دایە کە ئەم خەتە کار بکات ( کە دەلین تورکیا بە دانیشتوانی باکووریشەوە)، ئەگەر باکوور سەربەخۆ بێت هەر پێویستی بەم خەتەیە و ئەگەر هەرچوار پارچەی کوردستان سەربەخۆ بێ دیسان کورد پێویستی بەم خەتەوەیە. لە ژیئۆپۆلیتیکی ناوچەدا تەنیا ئێران دەتوانێ لایەنگری برینی ئەم خەتە بێت و ئەوەش لە بەرژەوەندیدا بێت.
سیاسەت و کۆ کردنەوەی مەشرووعییەتی سیاسی وەک پارە و کۆکردنەوەی پارە وایە، کۆ کردنەوەکەی زەحمەتە و خەرج کردن و لە دەست دانی ئاسانە و زۆر زوو دەتوانێ مرۆڤ دەست بەتال بێت.
وەک کوردێکی لایەنگریی سەرکەوتنی نەک هەر پارتی کرێکارانی کوردستان ،بەلکوو گشت هێزەکان ،ئەم هەنگاو و هەڵوێستەی پ ک ک بە نێزیک بوونەوە لە هێلی سوور دەبینێم، دەبێ هاورا بین لە سەر ئەمە کە هیچ پارچەیەکی کوردستان بۆی نییە لە پرسە ستراتێژییەکانی چۆنییەتی ئیدارە و دابینکردنی ژیانی پارچەیەکی تردا دەخالەت بکات. بیری گشتی کوردیی نەک لە پ ک ک تەنانەت لە هیچ حەرەکەیەکی کوردیی قبوول ناکات کە بکەوێتە دژایەتی دەستکەوتە ستراتێژیکەکانی کوردەوە. گاز و نەوتی باشوور دەستکەوتی سترتێژیک و ژیئۆپۆلیتیکی گشت کوردە لە ناوچەدا. لێیان گەرن با دوژمنان و ئێران و پاسدار ئەو ئەرکەی بگرنە سەر شان. دەبێ لە سەر ئەم خالە کۆنکرێتە گشت ئەحزابی هەر چووار پارچەی کوردستان هەلوێستیان هەبێ ، نەک بە واتای دژایەتی بەلکوو هۆشداریی دان لە مەر هەڵوێستی هەلە.




Top