نه‌ورۆز و گه‌شكردنه‌وه‌ی سێ پشكۆ
March 30, 2021
وتار و بیروڕا
مه‌راسیم و یادو بۆنه‌كان كاتێ سنووری خێزانێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك وشارێك و گه‌لێك و .. ده‌ترازێن و له كۆبوونه‌وه‌ی تاكه‌كانی لهدهروروخولی دوو بابه‌تدا ده‌گیرسێنه‌وه، یه‌كه‌م: پرسێكی خۆشی هێن و ئه‌رێنی وه‌ك (له‌دایك بوون و زه‌ماوه‌ند و مه‌راسیمی ده‌سته‌جه‌معی وه‌ك جه‌ژنه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ..هتد) دوه‌میان: پرسێكی ناخۆشی ومه‌راسیمی شین و شه‌پۆڕی وه‌ك ( كۆچی دوایی كه‌سێك و كه‌سایه‌تیه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك و پێغه‌مبه‌رێك و مه‌رگه‌ساتێك و تابگاته هه‌ر كاره‌ساتێكی جه‌رگ هه‌ژێن...) كه له یه‌كه‌میاندا تاكه‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و خه‌ریكی ده‌ربڕینی خۆشی و ئاهه‌نگ گێڕان و گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی خۆشی و خۆشه‌ویستی و به‌شداریكردنی گشتی تیایدا.. له دوهمینیشیان یادهێنانه‌وه‌ی ئازار‌و مه‌ینه‌تی و مه‌رگه‌ساته‌كان و به‌شداربوونی پێكه‌وه‌یی له‌شین و شهپۆرو ماته‌می نواندان ..
دیاره پرس و رووداوی وه‌هاش هه‌ن كه له‌جۆری یه‌كه‌می خۆشی هێن رزگاربوونه له‌چنگی ستهمكارو ده‌رچوون لهنههامهتیهك و چاره‌سه‌ربوونی كێشهقورس و لهسهردلگرانهكان و سه‌ندنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك چۆن كه‌وتنی گه‌لێك و ژێرده‌سته‌بوونی و دابه‌شكردن خه‌ڵك و خاك و موڵك و له‌ده‌ستدانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی.. ده‌چێته جۆری دووه‌می یادهكانهوه.
پرسی ئه‌م دووپاتی مه‌راسیمانه و هێشتنه‌وه‌ی له‌نێو یاده‌وه‌ری تاك و گه‌ل ونه‌ته‌وه‌دا هه‌ركام له‌مانه ئامانجێكی گه‌وره‌ی له‌پشته ئه‌ویش به‌رده‌وامی و هێشتنه‌وه‌ی زیاتری جۆری یه‌كه‌م له‌چنگی تاكه‌كان تازیاترین كاتیان له نێو ئارامی و ژیان و گوزه‌رانی خۆشی‌دا بن وجۆرێك له‌به‌خته‌وه‌ری فه‌راهه‌می تاك و كۆمه‌ڵگه بێت، دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش له جۆری دووه‌میان و هێشتنه‌وه‌یان له نێو یاده‌وه‌ری تاكه‌كان و كه تیایدا نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كان ده‌گێڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌وه‌ی نوێ به‌رگری له ئاستیاندا په‌یدا بكات و ئه‌و رێ‌و شوێنانه كوێر بكه‌نه‌وه كه ده‌یانباته‌وه سه‌ر ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیانه. به مانا ئه‌زموون وه‌رگرتن وزانیاری دانه به‌خۆو جیلی دواتر له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی رۆشنتر و به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه به‌و رێگه‌یه‌دا كه زیانی به گه‌ل داوه‌و و ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خستوه‌ته به‌رمه‌ترسییه‌وه.
لێره‌وه كهدهچینه نێو یادو جه‌ژنێكی وه‌كو نه‌ورۆزه‌وه ئه‌وا ده‌توانین له‌م تێگه‌یشتنه‌وه ئاماژه به‌سێ خاڵ بده‌ین به‌كورتی كه بریتین له:
یه‌كه‌م: نه‌ورۆز رۆژی سه‌ری سالێ كوردییه‌و واتای ژیان ونوێ بوونه‌وه‌و به‌هارو سه‌وزی و سروشت و زیندووبوونه‌وه‌ی كۆ‌و كه‌مه‌ره. بۆخۆی مانادانه به‌به‌رده‌وامی به‌ژیانی خۆشی و كرانه‌وه‌و نه‌مانی سه‌رما و سۆڵه‌و ناچالاكی مرۆڤ روه‌و كار‌و جووڵه‌و گه‌ران و سوود وه‌رگرتن له جوانی و دانه‌كانی سرووشت له هه‌ر بوارێكه‌وه.
دووه‌م: نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری چوارده‌ورمان له (فارس و به‌لوچ و ئازه‌ری و په‌شتۆ..هتد)به‌شداریه‌كی چونیه‌كی ناو‌و كات و داوا‌و مانامان هه‌یه لێی، به‌ڵام نه‌ورۆزی كوردهواری هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه، هیچ كات نه‌ورۆزی كوردی هه‌مان ریتم و خه‌م و داوا‌و خواستی و جۆری به‌كاربردنی ئه‌وانی تر نییه‌و له‌وان نه‌چووه، چونكه كورد به‌وپێیه‌ی كه خواستێكی ئازادی و خه‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه‌و لهههگبهیدایه تا به ئیمرۆ ده‌گات، ئه‌وه‌ی له نه‌ورۆز گه‌ره‌كیه‌تی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك فارس و ئازه‌ری و ئهفغانیهك داوایه‌تی.!
سێیه‌م: له نه‌ورۆزدا سێ پشكۆی به‌رده‌وامی نێو خه‌م و سایكۆلۆژیای كوردی گهشدهبنهوه، ئه‌وانیش ( به‌رخودان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی – دووه‌م: ئارامگری و ون نه‌بوونی شوناس له‌به‌رده‌م سته‌مكاران و داگیركاراندا، كۆتاش ئومێدی ژیان و به‌رگری له‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه.) به‌مانا نه‌ورۆز له پاڵ ئه‌و چیرۆكی (كاوه‌و ئه‌ژده‌هاك) هدا كه له نێو خه‌یاڵدانی كه‌له‌پووریدا پاراستویه‌تی، ساڵانه ئه‌و سێ پشكۆیهی پێ گه‌رم ده‌كاته‌وه‌و ده‌یگه‌شێنێته‌وه.

ئیبراهیم حاجی زەڵمی