شۆڕشی گوڵان ورچەرخانێکی تازە بوو لەخەباتی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان

شۆڕشی گوڵان ورچەرخانێکی تازە بوو لەخەباتی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان

دوای پیلانە نەگریسەکەی سالی ١٩٧٥ ئەم شۆڕشە واقیعی کوردستانی گۆڕی، وەک دەسپێکێکی نوێ، ئەویش بەڕابەرایەتی و کاریزماو ئەندازیاری ئاشتی و ئاوەدانی رێزداران کاک ئیدریس بارزانی و کاک مسعود بارزانی، کە توانیان کوردستان لە نائومیدی بگۆڕن و دەستپێکێکی تازە بونیاد بنێن و چۆک بەدوژمن دابدەن، تەنانەت لە چەندین داستان سەرکەوتنی بەرچاو تۆمار بکەن و دوژمن تیک بشکێنن، بەھەوڵ و ھیمەتی دڵسۆزان و خەم خۆران بوو، کە زانیاری دروستیان دەدایە پیشمەرگە لەسەر دوژمنان بۆ ئەوەی پیشمەرگە لەسەر چۆنیەتی ھێرش و ئەسلەحەو چەکی دوژمن زانیاری دروستی لابێت، ھاوکات ئافرەتانمان درێخیان نەدەکرد بۆ نان کردن بۆ پێشمەرگە لە زۆربەی شوێنەکان ماڵ و منداڵی خۆیان برسی دەکرد، تەنھا بۆ ئەوەی پێشمەرگە سەربکەوێت و پێداویستی جل و بەرگ و خواردن و پارەیان بۆ پیشمەرگە بەریگای نھینی دەنارد، ھەموو ئەوانە بۆ سەرکەوتنی پیشمەرگە بوو، نابێت ڕۆڵیان بەکەم سەیربکرێت و پێویستە خزمەتی زیاتری خانمان بکرێت، لە شەڕی خوا کورک جەنابی سەرۆک بارزانی مژدەی سەرکەوتن و روودانی گۆڕانکاری لە ناوچەکە دووپات کردەوە، فەرمووی دوژمن ناچار دەبێت پاشەکشە بکات چونکە مقاوەمەتی نەماوە، ئەوە بوو بەسەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بەرەی کوردستانی دروست بوو، ڕاپەڕین بەرپا بوو، لە سالی ١٩٩١ کەئەویش بەرھەمی خوێنی شەھیدان و شەونخونی و قارەمانیەتی پیشمەرگەو دڵسۆزان و کوردستانیان بوو، لە ھەموو شارو شارۆچکەکان ئاڵای کوردستان گەشایەوە، کە پەرلەمان و حکومەتی بەدواداھات، کوردستان بووە ھەرێمێکی سەربەخۆ بەناوی ھەرێمی کوردستان، کە ھەموو جیھان سەرسامە بە ئازایەتی و بوێری نەتەوەی کورد ودەبێت نەوەکانمان ئەم ئازارو ئەشکەنجەو قوربانیدانەی ڕۆلەکانمان و ئەو ئەنفال و کیمیاباران و دەربەدەری و سووتان و ڕوخانی زیاتر لە ٥٠٠٠ گوندو بێ سەرو شوین کردنی ٨٠٠٠ بارزانی و تەعریب و وێرانکاری و سووتان و ئاوارایەتی و زایاتریش کەبەسەر میلەتەکەمان داھاتوە لەبیری نەکەن، ئەبێت وەک وانەیەک لە قوتابخانەکان بگوترێتەوە، بۆ ئەوەی نەوەکانمان لە یادی نەکەن کە ئەمە بەرھەمی خوێنی شەھیدانی گەلەکەمانە کە بۆ ئازادی ئەمڕۆ ڕووبارێک خوێنی رشتووە، بۆیە بەیەک ریزی و یەک دەنگی دەمان گەینیتە لوتکەی سەرکەوتن، روحی شەھیدانی شۆڕشی گوڵان شادبێت، سڵاو رێز بۆ ئەو پیشمەرگانەی کە خەباتیان کردو لە ژیان ماون، پێویستە دەزگایەکی ھاوشێوەی دەزگای ئەیلول بکرێتەوە وەک دەزگای گولان بۆ خزمەتی زیاتری ئەوان، ھەر گەشاوە بێت ئاڵای کوردستان و ھەزاران سڵاو لە گیانی شەھیدی زیندوو لە دڵەکانمان بارزانی باوک و کاک ئیدریس بارزانی و تەمەن درێژی بۆ سەرۆک مسعود بارزانی.
Top