مانگی رەمەزان لە سەردەمی کۆرۆنادا

مانگی رەمەزان لە سەردەمی کۆرۆنادا

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183)
مانگی رەمەزان ئەو مانگەیە کە خوای گەورە لە سەر موسڵمانان فەرزی کردووە تێیدا ڕۆژو دەگرن لە کات و وەختێکی دیاری کراودا تاکوو بەر بانگی ئێوارە
لە دێر زەمانەوە میلەتی کورد لەگەڵ مانگی رەمەزاندا ئاشنایی بە ڕۆژوو گرتن و نوێژی تەراویح و خەتمەی قورئان و تەسبیات و ئامادە کردنی بەربانگ بۆ خۆشەویستان و ھەژاران بەڵام بەبۆنەی بڵاو بوو نەوەی ڤایرۆسی کــۆرۆنــا زۆر لەم پەرستنانە شێوازی ئەنجامدانی بەشێوازێکی تر گۆڕاوە .
١ـ نوێژی تەراویح : ئەو نوێژەیە کە ســونەتێــکە لە پەرتوو کە شەرعێکاندا باس کراوە خێر وە پاداشتی ھەیە لە ١١رکعات تـــــا ٣٩ رکعات ناکۆکی ھەیە لە نێوان زانایاندا لە ڕووی ژمارەوە وە لە مەزھەبی ئیمامی مالکەوە سوونەتە موسوڵمان لە ماڵەوە ئەنجامی بدات بە ھۆی ئەم پەتایەوە کە حکومەتەکان بڕیاریاندا بە داخستنی مزگەوتەکان بە تایبەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیاڕەی دا بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤ چونکە بەلای ئێمەی زانایانەوە سوجدە بەر گرنگ ترە لە شوێنی سوجدەبەر بەڵام خەڵکانێک زۆر بە نەزانانە لەم بریارەیان روانی وە کردیانە موزایەدی سیاسی وای لێھات لای ھەندێک وەک فەرز سەیری نوێژی تەراویح کرا وە بە عادەت تەماشای ئەم نوێژە کرا نەک وەک عیبادەت کە حاڵ گەیشتە ئەم رادەیە خوا قبوڵی ناکات و پێویستی بەم نوێژە نیە بۆیە دەکرێت لە ماڵەکانماندا نوێژی تەراویح و نوێژەکانی تر بکەین تا سەلامەت بین
٢- خەتمەی قورئانی پیرۆز زۆر گرنگە موسڵمان لە مانگی رەمەزان چەنکە لە قورئاندا دەفەرموێت:
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ
وەخەتمە بە تەنھا دەکرێت بگرە باشترە چونکە زیاتر تەدەبری تێدایە پێویستە رۆژانە کاتی بۆ تەرخان بکرێت

لە کوردستان بواری ھاوکاری و پێدانی زەکات و سەرفترەی رەمەزان ھەر کراوە بەڵام لەم دوایەدا رەسمی فیسبووک و سۆشیاڵ میدیا ھەیبەتی ئەم کاری لاواز کرد و بە سیاسی و حیزبایەتی کرا بە داخەوە چونکە ناخی ھەژاری پێ ئازار درا و جێ خۆی نەگرد کە زۆر دورە لە دابو نەریتی ئێمەوە ئەم کوردستانەی کە لانکەی پێکەوە ژیانە ئاواری چوارپارچی کوردستان کردە خۆی و بەعەرەبی سونەو شیعەوە چەندین ھەڵوێستی مردانەمان ھەبووە بەرامبەر لێقەوما بەڵام سیاست و دەنگی ھەڵبژاردن خریکە ئەم جوانیەمان ناشرین دەکات
کوردستان پێشەنگە لە پاراستنی گیانی مرۆڤەکان بە شانازیەوە پێش مەکە و ئەزھەر و زیتونە و ئیمام کازم و چەندین وڵات و مەرجەعیەت بریاری خۆپاراستنمان دا کە لە کارەساتێکی مرۆوی رزگارمان بوو
گەر تەراویح لە ماڵەوە بکەین و وتاری ھەینی نەکەین ھیچ گوناح باریەک ناکەوێتە ئەستۆمان کەس بۆ نفاقی سیاسی و موزایەدی حیزبی رێگەمان لێ ھەڵە نەکات
مزگەوتەکانی ئێمە نە لە حەرەمی مەکە پیرۆز ترە کە نوێژێکی بە ١٠٠ ھەزار نوێژە وە نە لە مزگەوتی مەدینە موبارک ترە کە نوێژێکی بە ١٠٠٠ نوێژە وەنە لە مزگەوتی ئەقێا زیاترە کە ھەر نوێژێکی بە ٥٠٠ نوێژە ئیمە بە ٢٧ نوێژ ھەژمار دەکرێت
وەنە لە ئەزھەر کۆنترین وە نە لە زیتونەی تونس دێرین ترین
بۆیە پێوەستە تێبگەین رەمەزان لە سەردەمی پەتا جیاوازە لە رەمەزانەکانی تر ئەمرۆ وۆژی خێرو چاکەیە بەرامبەر ھەژاران من زوو ووتم کێ پارەی بۆ عومرە لە رەمەزاندا دانابوو با نەروات بیکا بە خێر خوا ئەجری لەوە زیاتر بۆ دەنوسێ بە رای ھەرچوار مەزھەبەکە
خوای گەورە کوردستان لەم پەتایە پارێزراو بکات و سەرجەم مرۆڤایەتی رزگار بکات لەم بارودۆخە

شێخ ابراھیم شێخ محمد بەرزنجی
بەرپرسی ئیرشاد و توێژینەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ib١٢٤٩٧٠٩@gmail.com
٠٧٥٠١٥٤٩٨٥٢
Top