دۆخی کۆڕۆنا و تۆپباران بەردەوامیان ھەیە
April 26, 2020
وتار و بیروڕا
ئەمڕۆ شەمە، چەندین شوێن لە سنوری شارۆچکەی سیدەکانی دەڤەری برادۆست لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆردومان کران و خەڵکی ناوچەکەش رووبەڕوومەترسی بوونەوە و کۆڕۆناش لەلایەکی دیکە ھاوڵاتیان لەماڵەوە خۆیان كەرەنتین کردووە ، بەڵام بۆردومان و تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ لەسەر ئەو دەڤەرە بەردەوامیان ھەیە .
ئەمە لەکاتێکدا ئێستا تەوای جیھان سەرقاڵی نەخۆشی کۆڕۆنانن لەباشوری کوردستان ھێشتا مەترسیەکەی بوونی ماوە ئەوەی دەیبینین ، ژیانی گوند و ئاوایەکانی ئەم دەڤەرە تەواو ناخۆش بووە ، چونکە لەژێر مەترسی کۆڕۆنا ولەلایەکی تریش مەترسی بۆردومان دۆخەکەی ئەوانی سەخترکردووە ، بەڵام گوندنشیان ئاماژە بەوەدەکەن ئێمە لە کۆڕۆنا ناترسین زۆر بەھێزترین رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەکەین و خۆمان لەماڵەوە كەرەنتین دەکەین .
ئەگەر بێت و باس لەدۆخ و ژیانی گوندەکانی سنوری دەشتەھێرت و گەڵی لێتان بکەین، رۆژانە لەبەردەم مەترسیدان بەھۆی شەڕو ئالۆزیەکانی سەر سنورە ھەر کاتێک پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روودەدات ، ئەوا مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان دروست دەکات لەڕووی گیانی و ماددیەوە لەماوەی رابردوودا گوللە دۆشکە بەر خانووی ھاوڵاتییەک کەوت و قەرەبووش نەکرایەوە .
کاتێک سەردانی گوندێک دەکەی دەنگی فڕۆکە یان تۆپ وھاوەن دەھێت رەنگە لەلای من دەمگێکی نامۆ بێت کە سەردانی ئەو گوندەم کردووە ، بەڵام لەلای ئەوان وەک شتێکی ئاسایی لێھاتووە ، منداڵەكانیان لەترسی دەنگی شەڕوئالۆزیەکان ناتوانن لەماڵەوە بمێننەوە وە زۆر جاریش شەوانە ناتوانن وەک پێویست بخوێنن بۆ قوتابخانە خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەیانی ، چونکە زۆربەی ئەو کاتانەی بۆردومان ھەیە ترس و دڵەڕاوکێی ڵای ئەو قوتابیانە دروست دەکات ، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر پرۆسەی خوێندن و لایەنی دەروونی ئەم قوتابیانە .
خەمی گەورەی ئەوان دوو پرسی گەورەن
کە رووبەڕوویان بۆتە لەلایەن نەخۆشی کۆڕۆنا بەڕۆکی جیھانی گرتووە نەسنوری دەوڵەت دەناسێ نە سنوری شار وە نە سنوری گوند بۆ گوند ، بەڵکو پەتایەکی ترسناکە زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە ئامارەکانیش رۆژانە دەرەی دەخەن بەرەو ھەڵکشانن مردن و تووشبوون ، کەچی خەمی ھاوڵاتیان بەس کۆڕۆنا نیە جەنگێکی تریش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست کردووە ئەوە زیاتر لە ٩ ساڵ دەبێت ئەم سنورانەی شارۆچکەی سیدەکان ئارامیان بەخۆیەوە نەبینیوە چ لە ئێران بێت یان تورکیا بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی باشووری کوردستان دەکات ساڵانەش خەڵێکی زۆر دەبنە قوربانی نێوان ئەو ھێزانە بەبێ ئەوەی ھیچ پەیوەندیەکیان بە شەڕوئالۆزیەکانەو ھەبێت .
شارۆچکەی سیدەکان بەدەڤەری برادۆست ناسراوە دەکەوێتە سێگۆشەی نێوان سێ وڵات ھەریەک لە ئێران و تورکیا و عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە ، لەساڵی 1932 بۆتە ناحیە گەورەترین شارۆچکەیە لەسەر ئاستی رووبەر لەتەواوی عێراقدا کەچی ئێستاش ھەر ناحیەیە دوای 88 ساڵ ، بەھۆی ناجێگری دۆخی ئەمنی و سەربازی دەڤەرەکە .

سیروان سابیر