فەرەنسا و کورد دوو دۆست لە مێژوو دا
July 18, 2019
وتار و بیروڕا
لەسالی 1991 ئەم دۆستایەتیە دروست بوو لەنێوان گەلی کوردستان و وەلاتی فەرەنسا ئەویش لەسەر دەستی خاتوو دانیال میتران بوو دۆستی نزیکی کورد بووە کە لەو کاتە زۆر یارمەتی کوردستانیدا ،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم پەیوەندیە هەر بمێنێت و دۆستایەتی فەرەنسا بۆ کوردستان بەردەوام بێت . هەروەها لەسالی 2017 جارێکی تر فەرەنسا بە هانای گەلی کوردستان هات،لەو کاتە کوردستان بەبارودۆخێکی زۆر خراپ تێ ئەپەری بەهۆی رووداوی 16 ئۆکتبەر کەچی فەرەنسا پشتی لەکورد نەکرد و دەرگای بەسەر گەلی کورستانی کردووە، داوتنامەی فەرمی بۆ نێچیریڤان بارزانی نارد، کە بغداد فرۆکخانەی بەسەر کوردستان داخستبوو بەلام سەردانەکە بەسەرکەوتووی ئەنجام درا ئەمەش بەهۆی لێهاتووی خودی نێچیرڤان بارزانی بوو کە رۆلێکی بەرچاوی هەبوو لەو دۆخە خراپە دا،توانی پەیوەندێکی توندوتۆل لەگەل ماکرن دروست بکات.کەئەمەش بوە هۆی ئەوەی دیسان دوای دەست بەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆک هەرێمی کوردستان بەچەند رۆژێک داواتنامەی فەرمی لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن پێگەیشت .سەردانی ئەمجارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، هەمدیسان قۆناغێكی ترە لە پەیوەندییەكانی هەولێر بە وڵاتانەوە، بەوەی لە ئێستادا پێگەی نێًچیرڤان بارزانی لە حكوومەتەوە بووەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش زیاتر دەسەڵاتی سیاسییە و وڵاتانیش رێز لەو پێگە سیاسییەی دەگرن،لەم
پێشوازی کۆتایی دا لەبەرێز نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردو،تا بەردەم ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی کوردستان چوو.ئەمەش ماناو لێکدانەوەیەکی زۆری هەیە.ئەو کەسانەی لەبواری دیپلۆماسی و هونەری مامەڵەکرن تێدەگەن و شارەزان باشتر دەتوانن خوێندنەوە بۆ ئەم ڕووداوە بکەن.سەرەرای ئەوەی کە ئالای کوردستان بە ئۆتۆمێلەکەوەی بووە لەکاتی کۆبوونەش دا ئالای کوردستان دانرا بوو کە ئەمەش خۆی لەخۆی دا بایەخ دانێکی تایبەتە بەسەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان .هەروەها لەسەردانەکەی ئەم جارەی دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماند کەسێکی کارێزاما و لێهاتوووە بە هەول ماندووبونەکانی هەموو گرژیەکان چاک بکاتەوە پەیوەندی هەولێر بە وەلاتانی دەوروبەر ئاسایی بکاتەوە کوردستان بەرەو قوناغێکی نوێ ببات .

چیایی قاسم