له قۆناغی كۆتایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه،
July 9, 2019
وتار و بیروڕا
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم دابین بكه‌ن.
خواستی هاووڵاتیان ته‌نیا له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی باڵای حكومه‌ت و هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێت گه‌ر پشتیوانی ته‌واوی هاووڵاتیانی له پشته‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ك كوڕی شه‌هیدێكی قاره‌مانی كوردستان، كاك موفید عومه‌رئاغا دۆڵه‌مه‌ری، به‌ر له ماوه‌یه‌ك پێی گوتم گه‌ر هه‌ر یه‌ك له ئێمه بمانه‌وێت پشتیوانی كاك مه‌سرور و حكومه‌تی نوێ بین ته‌نانه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپێکی زیاده كه هەڵگیرسابێت، به فڕێ نه‌دانی شت بۆ سه‌رشه‌قام و پیس نه‌كردنی ژینگه‌ش ده‌توانین پشتیوانی‌یان بین.
به هیوای سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نوێ ، خوای گه‌وره پشتیوانیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر حه‌ز و ویستی كه‌سی و حزبی زاڵ بن و وه‌كو یه‌ك تیم له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی پێكه‌وه خزمه‌ت بكه‌ن، ده‌ست خۆشیش بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له كابینه‌ی هه‌شته‌م له هه‌ر ئاستێك و پله‌یه‌كدا به پاكی و به باشی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانیان كردووه.

نه‌زهه‌ت حالی