دەی پارتی قسەی کاک ئارێز عەبدوڵای مەشکێنە

دەی پارتی قسەی کاک ئارێز عەبدوڵای مەشکێنە
ئارێز عەبدوڵا دەڵێ: کێشەی ناوخۆی ناو پارتی پێک هێنانی حکەمەتیان دوا خستووە و پێویستە پارتی رێگە بدات یەکێتی حکومەت پێک بێنێ.
گریمان پارتی رێگەی دا یەکێتی حکومەت پێک بێنێ، کێ دەکەن بە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی حکومەت لە کام باڵە دەبێ؟ سوندتان لەسەرم نییە لەسەر یۆستی سەرۆکی حکومەت خوێن سەران دەبا و یەکتری دەبڕنەوە، گیرمان ئەو کێشەشیان چارەسەر کرد و بە یاسای وەرزی پۆستی سەرکی حکومەتیان لە نێو باڵەکانی خۆیان دابەش کرد.
کابینەی حکومەت پێویستی بە رێژەی یاسایی ناو پەرلەمان هەیە، ئەرێ کاک ئارێز پێم ناڵێێ چۆن ئەو رێژە یاساییە پەیدا دەکەن؟ یەکگرتووی ئیسلامی (٥) کورسی هەیە و بڕیاری ئۆپۆوسیۆن بوونی داوە، نەوەی نوێ (٨) کورسی هەیە و بە گەیشتن بە لوتکەی دەسەڵات نەبێ، بە هیچ شتێک نایەتە رایە و دانامەزرێ، بزووتنەوەی گۆڕان (١٢) کورسی هەیە و لەگەڵتان بەشدار نابێ، کۆتاکان (١١) کورسین و پێناچێ لەگەڵتان بەشداری بکەن، گریمان بە سەلامێک عەلی باپیرتان رازی کرد، بە (٧) کورسیەکەی ئەو و (٢١) کورسیەکەی خۆتان دەبن (٢٨) کورسی، دیارە ئەو کاتە حکومەتێک بە متمانەی (٢٨) کورسی پێک دێنن.
ئەو کاک ئارێزە زۆر سیاسییە، ئەوکاتیش دەڵێ: پێک نەهێنانی حکومەت خەتای پارتییە و ئەوەتا (٤٥) کورسی هەیە و دەنگ نادا بە حکومەتەکەی یەکێتی و نایەوێ ئارامی و هەلی کار و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکەین.
Top