یەکێتیەکان گلەیی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

یەکێتیەکان گلەیی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
زۆر جاران و لە زۆر کەسی یەکێتیم گوێ لێبووە و گلەییان لە سەرۆک بارزانی کردووە و گوتوویانە و ئێستاش دەیڵێنەوە: کە لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال، دەبووایە بارزانی وەک برا گەورەیەک لەگەڵ یەکێتی جووڵابایەوە، بەڵام نەیتووانی براگەورە بێ.
لای هەموو کەس و بە تایبەتیش لای یەکێتیەکان روون و ئاسکرایە کە سەرۆک بارزانی لە کاتی نەخۆش کەوتنی مام جەلال، پەرۆشی خۆی بۆ مام جەلال پیشانی یەکێتیەکان و هەموو خەڵکی کوردستان دا، بەڵام ئەوە یەکێتیەکان بوون رێزیان لەو پەرۆشیەی سەرۆک بارزانی بۆ مام جەلال نەگرت.
بۆ برا گەورەییش لەکاتی هێنانەوەی روفاتی مام جەلال و مەراسیمی بەخاک سپاردنیشی، سەرۆک بارزانی بەو بەشدایە کارایەی بە یەکێتیەکانی گوت: هەموومان براین, بەڵام ئەوە یەکێتیەکان و لە ناویشیاندا بنەماڵەی مام جەلال بوون رێزیان لەو برایەتیەی سەرۆک بارزانی نەگرت و لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، لەباتی ئەوەی برایەتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و رێز گرتن لە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان هەڵبژێرن، برا بچووکیان بۆ حەشدی شەعبی هەڵبژارد، بەوەش نەک هەر برا گەورەیی سەرۆک بارزانیان رەتکردەوە، بەڵکو بە دۆستایەتی و کاری پێکەوەییش لەگەڵ سەرۆک بارزانی و دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان رازی نەبوون, کەواتە ئەوە ئێوەی یەکێتی بوون برایەتی کورد و سەرۆک بارزانی نەکرد، نەک سەرۆک بارزانی نەیتوانیبێ برا گەورەیی خۆی بسەلمێنێ.
Top