لە سندوقی کەلەی سەرمانەوە بۆ سندوقی دەنگدان و هەڵبژاردن

لە سندوقی  کەلەی سەرمانەوە بۆ سندوقی دەنگدان و هەڵبژاردن
جۆرج تەرابیشی لە هەمبەر پرسی دیموکراسی و گەشەسەندی کۆمەڵگای عەرەبیەوە، باس لە نائومێدیی دیموکراسی دەکات لە کۆمەڵگای عرەبیدا، کاتێک سندوقی دەنگدان تەنیا پێوەربێت و سندوقی کەلەی سەرپووت و بەتاڵبێت. لێرەوەیە دەمەوێت بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان وەک واقعبینترین پارتی سیاسی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتدا، پارتی کاری لەسەر زەین و ئەندێشەی مرۆڤی کورد کردوە، فەلسەفە و ڕێبازی بارزانی بەشێوەیەکی هزرمەندانە و بەرنامە بۆ داڕێژراو کاری بۆ سەربەخۆیی مرۆڤی کورد و کورستان کردوە، پارتی بەر لە هەرشتێک فەلسەفەیەکی هەیە بە پێودانگی مرۆڤدۆستی و نێشتمان پەروەری داڕێژراوە، پارتی لە تەمەنی درێژیی ٧٢ ساڵ خەبات و تێکۆشانیدا کاریکردوە سەربەخۆیی بۆ مرۆڤی کورد یەکەمین و بنەڕەتی کارکردنبێت، خۆ هەر ئەم ستراتیژە مرۆڤدۆست و نیشتمانیەش هۆکاری بەردەوامی و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ئەو هەنگاوە گرنگ و پڕبایەخەیە کە پارتی پێشەنگ و پێشڕەوی بوو، پارتی بەدرێژایی زیاتر لە حەفتا ساڵ کاری بۆ دروستکردنی سەربەخۆیی کرد لە زەین و هزریی مرۆڤی کوردستانیدا، هەر بۆیە دەەکرێت بڵێن لە مەڕ پرسی سەربەخۆیی و گشتپرسیەوە بەر لەوەی سندوقی دەنگدان بە پێوەردابنرێت ئێمە سەربەخۆیی لە سندوقی سەرماندایە و پێی گۆشکراوین، ئەنجامەکانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە زیاتر ٪٩٢ ی خەکی کوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا دەر بڕیی ئەو ڕاستیەن.
سەربەخۆیی کوردستان ڕەوایەتی لە لوتکەدا، دوژمنانی سەربەخۆیی زۆر ڕێگا و شێوازی فریودەرانەیان تاقیکردوە بۆئەوەی بەر بە سەربەخۆیی بگرن، زۆرێکیان بە ئاشکرا دوژمنایەتی سەربەخۆییان ڕاگەیاند و بەشێکیان بە ماسک و ڕووبەندەوە دژایەتی سەربەخۆییانکرد، بەشێک لەوانەی دژی ئێرادەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان دەبوونەوە لەبەرگی دڵسۆزی و خەمخۆریدا دژایەتی فیکر و ئەندێشەی سەربەخۆییان دەکرد، بەڵام ووڵاتپارێزان و سەربەخۆیخوازان بە ئاشکرا و سەربەڵندییەوە بەرگرییمان لە هزرو خواستی سەربەخۆیی دەکرد.
هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان چیان بە ئاڵا هەڵگرانی کوردایەتی و سەربەخۆیی گوت؟! چیان بە دوژمنانی سەربەخۆیی گوت؟! سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا بە سەربەخۆخوازنی گوت: ڕێگای کوردایەتی و سەربەڵندی بەرەوو سەرکەوتنی گەورە دەچیت و ئامانجە پیرۆزەکانی خەڵکی کوردستان سەردەکەوێت، ڕێگای سەربەخۆیی روون و ڕؤشنە
ئەوانەی بەدبین بوون بە توانای کۆمەڵگا بێهۆ لە خۆییان ڕازیبوون، رەنج بەخساربوون!، ئەوانەی دژی گەلی کورستان بوون و دەیانویست خەڵکی بێ هیوا بکەن سەرئەنجام خەڵکی کوردستان بێ هیوایکردن، چوونکە کۆمەڵگای کوردستان سەلماندی کۆمەڵگایەکی زیندوە، زیندویەتی لە بەڵێ بۆ سەربەخۆیدا بەرجەستەکرد، خەڵکی کوردستان لە دەنگدان بە ئاڵاهەڵگرانی کوردایەتی و سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕوونتر زیندوویەتی خۆی نواند، بە دوژمنان و نەیارانی سەربەخۆییمان گوت: سەربەخۆیی لە سندوقی کەلەی سەرەکاندایە و لە سندوقی دەنگداندا بەرجەستەی دەکەین.


Top