لە ئەدەبیاتی سیاسی دا

لە ئەدەبیاتی سیاسی دا
لە ئەدەبیاتی سیاسی دا ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌ كورتترین پێناسه‌كانی كه‌ بۆ چه‌مكی سیاسه‌ت كرابێت ئه‌وه‌ بێت كه‌ به‌ فن الممكنات (هونەری ڕێگەتێچوەکان) پێناسه‌ كراوه‌، به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌و سیاسەتمەدارانەی كه‌ دروست بزانن چ کردارێک رێگەی تێدەچێت و ئه‌نجام دەدرێت، بەپێجەوانەشەوە زۆر زۆر كه‌من ئه‌و سیاسەتمەدارانەی كه‌ بتوانن پرسە سه‌خت و رێگە تێنەچووەکان بكه‌ن به‌ رێگەتێچوو .
سیاسه‌ت كردن وه‌كو چالاكییه‌كی هزری و جه‌سته‌یی بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گه‌ل پیشه‌یه‌كی بەهادارو پایه‌ به‌رز و هه‌ستیاره‌ ، له‌هه‌مان كاتیش دا سه‌خت و پڕه‌ له‌ مه‌ترسی، هه‌روه‌ك چۆن زۆر جار له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیاری كردن و جیا كردنه‌وه‌ی باش و باشتر و خراب و خرابتر له‌ یه‌كتری کارێکی ئاسان نیه‌ ، زۆر جار لێك جیا كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێك كه‌ بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نیشتمانی كار ده‌كات و سیاسه‌ت بازه‌كان كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی كار ده‌كه‌ن ئاسان نیه‌.
نه‌زهه‌ت حالی
Top