پۆست فیدڕالی
August 6, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ زۆربه‌ی پارته كوردستانیه‌كانیش ڕوداوێكی گرنگه له مێژووی خه‌باتی سیاسی سه‌ربه‌خۆیخوازی كوردستانی باشووردا، خواستی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانی بۆ جیهانیان پێشان دا ، پێم وایه گه‌ر پارته سیاسییه‌كان له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی بڕوانه گرنگی سه‌ركه‌وتن له دواین قۆناغی خه‌باتی ڕزگاریخوازی، هه‌رچی شتی خراپە كه ده‌رحه‌ق به‌یه‌كتریان كردبێت زۆر له‌وه كه‌متره كه به هه‌ر بیانوێك دژی سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ستینه‌وه.
ئێمه له‌یه‌ك وڵات‌دا ده‌ژین ناكرێت بیر له سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری له كایه‌ی سیاسی دا بكه‌ینه‌وه ، سه‌ربه‌خۆی كورد ته‌نیا بۆ پارتی و بارزانی نیه ، به‌ڵكو بۆ گشت كوردستانیانه،بارزانی وه‌كو تاكێك و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی ئه‌ركی زیاتری له‌سه‌ر شانه و ئامانجی سەره‌كی خه‌باتی سیاسی خۆی و حزبه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بووه، بێگومان له ناخ و ده‌روونی زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه نیشتمانپه‌روه‌رن و سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌ن گه‌ر به ئاشكراش دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بدوێن، سه‌ربه‌خۆ بوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ركه سهرهكیهكانیانه، به‌ڵام كێشه سیاسییه‌كان و ململانێی توندی حزبی ڕێگره له‌وه‌ی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی و هاوكاری و كۆكاری دروست ببێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه پێم وایه قۆناغی دوای دیاری كردنی ڕۆژی ریفراندۆم ، ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو و جیاواز ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ، ده‌ستكه‌وته‌كانمان زۆر زیاتر ده‌بن ، كوردستانی باشوور پێی ناوه‌ته قۆناغی پۆست فیدرالی له عێڕاقدا و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بەرەو دواوە بگەڕیتەوە.
بۆ سه‌ركه‌وتن له قۆناغی پۆست فیدڕالی و دابین كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و دیموكراسی زیاتر و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی حوكمرانیه‌كی باشتر و ئابوریه‌كی به هێز و په‌روه‌رده كردنی جیلێكی به توانای ئیشكه‌ری خاوه‌ن زانست، پێویستیمان به گۆڕاناكاری ڕیشه‌ی له به‌رنامه و كار و كاراكته‌ره‌كانی حزبه سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئامرازی گه‌شه‌ی سیاسی و به هێز كردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بن. سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانی پارته سیاسییه‌كان بۆ مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كانیان پێویسته له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمان ده‌رنه‌چن و گوێ له خڵكی دڵسۆزی نیشتمانپه‌وه‌ری شاره‌زا بگرن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش گوێیان لێ بگرێت و سه‌ركه‌وتوو بن.

نه‌زهه‌ت حالی