رێککەوتنێت لە دەروەی ئیرادەی یەکێتیدا
May 17, 2016
وتار و بیروڕا
ئیرادەی ئێران و نەوشێروان مستەفا بەسەریدا زاڵە ، بۆ تێک و پێک شکاندنی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ھەرێمە ...
سەرکردەکانی یەکێتی ، بەباڵی دەسترۆیشتوەوە ، لە ژێر گوشاردا چونەتە ناو رێککەوتنەکە ....
ھەر بۆیە ...
ئەم رێککەوتنە ، سەرکەوتوو نابێ ، تەمەنی لە چەند مانگێک زیاتر بڕ ناکات ، ھەرگیز جەماوەری یەکێتی و سەرکردەکانی یەکێتی ناچنە ژێر باری رێککەوتنەکە و ئیرادەی نەوشێروان مستەفا ..
یەکێتی خراوەتە سەر دوڕیانێک ...
چونە ژێر باری رێککەوتنەکە ، واتا گۆشەگیر بونی یەکێتی ، مردنی سەرجێگا ، پاشان لەت و پەت بون ، ئەو رێککەوتنە نەک تەنھا مەترسی لەسەر ئایندەی یەکێتی ھەیە ، بەڵکو خەلکی کوردستان و دەڤەری سلێمانیش تێیدا زەرەرمەندن ، جێبەجێ کردنی ئەورێکەوتنە ، دەڤەری سلێمانی دەخاتە باوەشی ئێرانەوە ...
نەوشێروان مستەفا لەدوا جولەی سیاسی خۆیدا ھەوڵدەدات یەکێتی لەگەڵ خۆی بخاتە ناو یاریەکی قومارەوە کە خۆی ھیچی نیە تا بیدۆڕێنێت ....
نیاز حاجی

نیاز حاجی