هەر لەسەر رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان
May 7, 2016
وتار و بیروڕا
پۆستی پارێزگاری سلێمانیش دانە خۆرکردنی یەکێتیە لەلایەن نەوشێروان مستەفاوە ...
ئەو رێکەوتنەی کە ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێت ، پێش دانیشتنەکەی پەڕلەمان لە ۲۳ی حوزەیران و دوای رێککەوتنەکەش تا ۱۹ی ئاب لە نێوان ئەو دوو هێزە و چەند هێزێکی تریش هەر هەبوو لە دژی پارتی و سەرۆک بارزانی ....
پیلانەکانیان شکستی هێنا ، بە هەڵوەشانەوەی رێکەوتنەکانی پارتی و گۆران کۆتایی پێ هات ، لەوەشدا شکستی گەورە بەر گۆران و نەوشێروان مستەفا کەوت ....
یەکێتی زۆر بە زیرەکانە هەنگاوی نا ، وای کرد ، رێکەوتنی گۆران پارتی هەڵبوەشێتەوە ، پەرلەمان و وەزارەتەکانی لەدەست دا ، دەستی گۆرانی گرت تا خستیە ناو چاڵێکی گەورە و قوڵەوە و دواتر دەستی گۆرانی بەردا .....
بەم کارەی یەکێتی ، نەوشێروان مستەفا نەک تەنها توشی شۆک بوو ، بەڵکو ، چارەنوسی سیاسیشی بەرەو لەناوچون رۆیشت .
نەوشێروان مستەفا یەکێتی بە هۆکاری ئەو شکستە گەورەیەی خۆی دەزانێت بۆیە بۆ تۆلەکردنەوە ، دەیەوێت پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەکاربێنێت بۆ دانەخۆرکردنی یەکێتی تا تۆڵەی خۆی لێی بکاتەوە ....
بەو رێککەوتنە ، کێشەی باڵەکانی ناو یەکێتی قوڵتر دەکاتەوە و بەرەو لێکترازانی گەورەتری دەبات ، دواتر لەبەر ئەوەی یەکێتی قەیرانی سەرکردایەتی هەیە ، بە ئاسانی دەتوانێت پاشماوەکەی قوت بدات ....
رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆران ، پێش ئەوەی دژی پارتی بێت ، دژی یەکێتی خۆیەتی و بەرەو چارەنوسێکی مەترسیداری دەبات ....

نیاز حاجی