دەوڵەتی كورد لەفۆرمێكی تردا....

دەوڵەتی كورد لەفۆرمێكی تردا....
دەوڵەتی كوردی زۆر جار پێناسە و تەعریفی جیای بۆ دەكرێت بەڵام پێش چاوترین تەعریف كردنی دەوڵەت بۆ كورد دەبێت ئەم فۆرمەشی پێ بدرێت" دەوڵەت واتا ئەو چەكەی كە تەنها لەدەسەڵاتی دەوڵەتدایە كە بتوانێت لەبازارەكانی دونیا بیكرێت و پرۆسەی ئەنفاڵ و كیمیا بارانی و شنگال پێ بوەستێنرێت، كاتێك دەوڵەت نەبووین شنگال وەك زەنگێكی ناخۆش لەدەرگایداین كە پرۆسەی كومەڵكوژی و لەناو بردنی كورد لەبێ دەوڵەتی كورد، ئەكشنێكە هەركاتێك بیانەوێت دوو بارە و سەد بارەی دەكەنەوە، بۆیە دەوڵەت دەبێت بەو چەكەش وێنا بكرێت كە دەتوانێت كۆتایی بە دوو بارە بوونەوەی" شنگال، ئەنفال ، هەڵەبجە و تاوانی هاوشێوەی كۆبانێش بێنێت" چونكە دەوڵەت واتا دەستكراوە بوون كورد لە كرینی " فرۆكە و چەكی پێشكەوتوو"
دەوڵەت لە فۆرمی كاركردنی بارزانیشدا واتا گەرانەوەی بۆ گەلی كوردستان و رەسەنترین پێكهاتەی ئەو خاكەی كە بەزۆر بە ناوێكی نامۆدا هەڵواسرا، ئەویش عێراق بوو، ئەمەش دەوڵەتی كوردی بۆ كورد بەو واتایە دێتە بەرچاو، كە بریاری دەوڵەتی كوردی لەلایان گەلی كوردستان" بەمانای رێگری كردنی لە دووبارە بوونەوەی كۆمەڵكوژی و جینۆساید، بێ بوونی دەوڵەتی دان پێدانانی جینۆسایدیش رێگری لێناكرێت، تەنها رێگری لێكردن لە هەرەشەی كۆمەڵكوژی لە دەوڵەتی كوردی دا دەرچەی دەرچوونە كورد لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەنفاڵ و كۆمەڵكوژ كردنێكی تر...
بۆیە هەر كەس دژی ئەو خواستە بێ، ئامانجی لەكۆمەڵكوژ كردنی كوردیشدا بەرجەستە دەبێت....
Top