ئه‌حمه‌د سه‌فار: بوودجه‌ی 2020 به نزیكه‌ی 162 تریلیۆن دیناری عێراقی خه‌مڵێنراوه
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه: "یاسای ئیداره‌دانی درایی له‌سه‌ر حكوومه‌تی سه‌پاندووه ساڵانه له 10/12 پرۆژه یاسای بوودجه بنێرێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و بارودۆخه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و گۆڕینی حكوومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر، ئه‌مساڵ ناردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه دواكه‌تووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندیم به هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بوودجه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه بوودجه‌ی 2020 به نزیكه‌ی 162 تریلیۆن دیناری عێراقی خه‌مڵێنراوه وه‌ك خه‌رجی گشتی و داهاتیش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 114 تریلیۆن دینار. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته 48 تریلیۆن دینار".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به رۆژنامه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه، خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له‌سه‌ر حیسابی وه‌به‌رهێنان زیادبووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی دامه‌زراندن و پێدانی سولفه به بێكاره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوودجه‌ی 2020 زۆر جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ بوودجه‌ی ساڵانی پێش خۆیدا".
K24 -
