هێزە ئەمنییەکانی کەربەلا خرانە ئامادەباشییەوە

هێزە ئەمنییەکانی کەربەلا خرانە ئامادەباشییەوە
خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و لە پارێزگای زیقاریش ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکان کرایە پشوو. لە بەغداش پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییەكان دروستبوو.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی عێراق بەردەوامن و گۆرەپانی وەسبەی ناوەڕاستی بەغدا، شەوی رابردوو پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.

لە پارێزگای زیقاریش بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان کراوەیە پشوو.

ھەروەھا لە کەربەلاش سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.






K24
Top