پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی داهاتوودا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەکات.

بڕیارە رۆژی دووشەممە 16-12-2019، پەرلەمانی عێراق دایشتنێکی ئاسایی ساز بکات و یەکێک لە بەرنامەکانی کاری دانیشتنەکە، خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان.

بڕیاربوو لە هەفتەی رابردوودا پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند بکرێ، بەڵام بەهۆی بەھۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لەسەر بەشێک لەماددەکانی، پرۆژەیاساکە پەسەند نەکرا و دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.












باسنيوز
Top