وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات
لەمبارەوە مۆرگان ئۆتاگۆس گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كاتێك خەڵك بە شێوەی ئاشتیخوازانە نارەزایی دەردەبڕن، ئەمریكا باوەڕی بەوە هەیە كە ئازادن لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان، جا با ئەوانە عێراقییش بن.
هەروەها گوتی پێویستە وڵاتان ڕێگە بە هاووڵاتیانیان بدەن ناڕەزایی دەربڕن، ئەوانەی عێراقیش تەنها داوای حكوومەتێكی باش و دیودەر دەكەن.
گوتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ كۆكردنەوەی رای گشتیی نێودەوڵەتی لەپێناو هەڵوێست دەربڕین لە دژی ئەو كوشتارە بەرنامەڕێژكراوەی دەرهەق بە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكرێت.
ئەم هەڕەشە دیبلۆماسیەی ئەمڕۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دوای هەڕەشەیەكی دوێنێی بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكا دێت كە گوتبووی بە توندی وەڵامی میلیشیاكانی عێراق دەدەنەوە، ئەگەر چیتر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكەنە ئامانج.
باسنيوز
