ئەمریکا فەرمانی دەستگیرکردنی سەرکردەیەک دەردەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بەغداد پۆست)، ئەمریکا بە جددی بەنیازی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە.
ئەو ماڵپەڕە لە ژمارەیەک سەرچاوەی وڵاتەکەی گواستووەتەوە، کە ئەبومەهدی موهەندیس زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری بە نهێنی بۆ بانکەکانی ئێران بردووە، لەکاتێکدا ئەمریکا چەندین سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە و هەڕەشەی سزادانیشی لەو کەس و لایەنانە کردووە، کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران دەکەن.
هەروەک لە راپۆرتی ئەو ماڵپەڕە عێراقییەدا هاتووە، دەستەی دەستپاکیی عێراقی ئاگاداری گواستنەوەی بڕی سێ ملیار دۆلارە لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیسەوە بۆ بانکەکانی ئێران.
باسنيوز
