عەلاوی: حكومه‌تی ئێستای عێراق، ناتوانێت خۆی له سیستمی پشكپشكێنه به‌دوور بگرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "كابینه‌كه به‌و جۆره پێكدێت كه كوتله سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت، به‌و جۆره‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می پشكپشكێنه، چونكه وه‌زیری وه‌زاره‌ته گرنگ و سیادییه‌كان به ره‌زامه‌ندی هێزه سیاسییه‌كان دیاری ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان شوێنیان له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دا ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه دووربن له پۆسته سیادییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ دوای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش یه‌كلایی ببنه‌وه".
رۆژی 2/11/2018 دوا واده‌ی ده‌ستوورییه بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت.
K24 -
