سەركردەیەكی رەوتی سەدر لە بەغدا كوژرا

سەركردەیەكی رەوتی سەدر لە بەغدا كوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر لە یەكێ لە گەڕەكەكانی بەغدا دۆزرایەوە.


سەرچاوەیەك لە ڕەوتی سەدرەوە كە موقتەدا سەدر مەرجەعی شیعی سەركردایەتی دەكات و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا وەك لیستی هاوپەیمانیی "ئەلسائیرون" یەكەمی عێراق بێنن، كوژرانی یەكێ لە شێخەكانی سەر بەڕەوتەكەیان دووپات كردەوە.


بەپێی میدیاكانی عێراق، سەرچاوەكەی سەدر رایگەیاندووە كە شێخ عەلی ساعیدی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە كوژراوە و تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.


هێزە ئەمنیەكانی بەغدا لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێكردووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەكیان لەمبارەیەوە ئاشكرا نەكردووە.
bas news -
Top