عێراق پاره‌ى سه‌رده‌مى به‌عس له‌ وڵاتێك وه‌رده‌گرێته‌وه‌

 عێراق پاره‌ى سه‌رده‌مى به‌عس له‌ وڵاتێك وه‌رده‌گرێته‌وه‌
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، تیمێكی ته‌كنیكی، توانیویانه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی عێراق له‌ وڵاتى ئوردن بگێڕنه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عس بۆ ده‌سته‌ى پیشه‌سازی سه‌ربازی له‌بانكێكى ئه‌و وڵاته‌ دانرابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى بڕی پاره‌كه‌ ئاشكرا بكرێ.

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كردووه‌: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌باره‌ى دانانى بڕێك پاره‌ى سه‌رده‌مى ڕژێمى سه‌دام حوسێن له‌ بانكى قاهیره‌ له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن، تیمێك بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌ پاره‌یه‌ پێكهێنرا".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ پاره‌كه‌ له‌سه‌ر حساب بانكى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ ئوردن خراوه‌ته‌ بانكه‌كه‌، هه‌روه‌ها ڕون كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسه‌كه‌ شه‌ش مانگى خایاندووه‌، كه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك كراوه‌، وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و په‌یوه‌ندیكردن به‌ لایه‌نى ئوردنییه‌وه‌ تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیییه‌كه‌.

ئه‌وه‌ش ه‌خراوه‌ته‌رڕوو، كه‌ تیمه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامێتى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ه‌زیران، ده‌زگاى هه‌واڵگرى و داواكارى گشتی و ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌تى داد وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكی، پێكهاتووه‌.











باسنيوز
Top