پەرلەمانی عێراق تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە

پەرلەمانی عێراق تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجام بدات.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی خۆی ئەنجام بدات و ھەوڵدەدرێت ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە".

لە دوا كۆبوونەوەیدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كرا، ئەمەش ناڕەزایەتی بەشێك لەلایەنە عێراقییەكانی لێكەوتەوە و دژ بە بنەماكانی دەستووریان زانی.

ئەمە لە كاتێكدایە 12ی ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام تائێستا لایەنەكانی عێراق لەسەر پێكھێنانی حكوومەت رێكنەكەوتوون و پێكھێنانی كابینەی نوێی عێراق بووەتە یەكێكی دیكە لە كێشەكانی عێراق.



K24 -
Top