کۆمسیۆن رێژەی کۆتایی بەشداریکردن لە دەنگدان ئاشکرا دەکات
کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
شەوی شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامارەکان، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی %44.52ـی دەنگدەران، ”سەرکەوتوو بوو“.
لەو هەلبژاردنەدا، هەروەک کۆمسیۆن رایگەیاندبوو، 24 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەبوو، بەڵام تەنیا نزیکەی 10 ملیۆن کەس بەشداریی کردووە.
باسنیوز
