به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌كاره‌كه‌ى لادرا و لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارێزگاى ئه‌نبار، ڕای گه‌یاند: "سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه، دواى ئه‌وه‌ى زانیارى دروستى پێگه‌یشت، بڕیارى لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانى له شاره‌دێی گه‌رمه له سنوورى فه‌لووجه، ده‌ركرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌پێ زانیارییه‌كان، ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بانگه‌شه بۆ لایه‌نێكى دیاری كرا‌و ده‌كات و بانگه‌شه‌ى ده‌كرد.
جگه له لادانى له كاره‌كه‌ى، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار، بڕیاری دا لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ببه‌ستێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌نگدانى گشتیی بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان بهههرێمى كوردستانیشه‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
باسنيوز
