وه‌زاره‌تى داد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان په‌نا بۆ عه‌شیره‌ته‌كان ده‌بات
وه‌زاره‌تى دادى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/ 3/ 2018 ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌یه‌كی دادوه‌ریی عه‌شایه‌ریی به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى داد و به‌پشتبه‌ستن به "پیاوه دادوه‌ره‌كانى عه‌شیره‌ته‌كان" له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى دادى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "هه‌نگاوی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ى لێك تێگه‌یشتنێكى تایبه‌ت به دادوه‌ریی عه‌شایه‌ری ده‌بێت، كه له‌پێناو پته‌وكردنى بنه‌ماكانى یاسا و بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆحییه‌تى لێبوردن و ئاشته‌وایی له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ واژۆ كراوه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى داد ئه‌وه‌ش هاتووه، كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پشتی به‌ستووه به "بڕیار به‌ده‌ستانى عه‌شیره‌ته‌كان" و بڕوانامه‌ى ڕێزلێنانیشیان پێبه‌خشراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه "دادوه‌رانى عه‌شیره‌ته‌كان"، ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان له سه‌قامگیریی ئاسایش و ئاشته‌وایی له‌هه‌موو پارێزگاكان، ده‌بێت.
bas news-
