داوا له عه‌بادى ده‌كرێت هاوڕێ كۆنه‌كه‌ى حزبه‌كه‌ى خۆى ده‌ستگیر بكات
دواى ئه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، پارێزگارى پێشووترى به‌غداى له ڕیزه‌كانى ده‌ركرد، داوا له عه‌بادى ده‌كرێت، به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ئه‌و پارێزگاره هه‌ڵاتووه كه ڕه‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندى هه‌یه، له ڕێگه‌ى پۆلیسی ئینته‌رپووله‌وه ده‌ستگیر بكات و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیدا له بانكه‌كان، بگیرێت.
دوێنێ سێشەممە سه‌ڵاح عەبدولرەزاق، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی حزبى ده‌عوه و پارێزگارى پێشووى به‌غدا، لە بەیاننامەیەكدا دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە حزبی دەعوەی دەسەڵاتداری عێراق، راگەیاند.
به‌ڵام پێش ئه‌و، حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و ڕای گه‌یاند: "دواى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و تۆمه‌تانه‌ى دراوه‌ته پاڵى، ده‌ركه‌وت، سه‌ڵاح عه‌بد ولڕهزاق، له گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاوه، بۆیه بڕیار درا له ڕیزه‌كانى حزب ده‌ربكرێت و جارێكى تر هیچ پۆساێكى پێ نه‌درێت".
بڵاوبوونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى حزبى ده‌عوه له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا، هه‌رایه‌كی زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و چاودێرانى سیاسی داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن، دۆسته كۆنه‌كه‌ى حزبه‌كه‌ى، كه ڕه‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندى هه‌یه و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا نیشته‌جێ به‌ریتانیایه، له ڕێگه‌ى پۆلیسی ئینته‌رپووله‌وه ده‌ستگیر بكات و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیدا له بانكه‌كان، بگرێت.
bas news-
