ئەو دایکەی کچە 11 ساڵانەکەی خۆی بە شیشێک کوشت دەستگیر کرا

ئەو دایکەی کچە 11 ساڵانەکەی خۆی بە شیشێک کوشت دەستگیر کرا
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە، ئەمڕۆ شەمە 18/ 11/ 2017 ڕای گەیاند، ئەو دایکەی کچەکەی خۆی بە شیش کوشتبوو، دەستگیر کرا.


عەمید (فرقەد زغیر)، فەرماندەی پۆلیسی دیوانییە، ڕای گەیاند: "ھێزێکی ھاوبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان بەھاوکاری ھێزێک لە پۆلیسی فریاکەوتن توانییان ئەو دایکە 32 ساڵانە دەستگیر بکەن کە کچە 11 ساڵانەکەی خۆی کوشتبوو".

ڕوونیکردەوە، دایکە دەستگیر کراوەکە، بە شیشێکی ئاسنگ لە منداڵەکەی خۆی دابوو، بەو ھۆیەشەوە کچەکە گیانی لەدەست دا.

باسی لەوەش کرد، کە دوای لێکۆڵینەوە و گەیاندنی کچەکە بە نەخۆشخانەی دیوانییەی فێرکاری، توانییان بگەن بە ئەنجامدەری تاوانەکە و دەستگیری بکەن.

وەک فەرماندەی پۆلیسەکە ئاشکرا کردووە، دایکەکە دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە و گوتوویەتی، بە شیشێک لێیداوە تا کوشتوویەتی.









باسنيوز
Top