وه‌زیری ناوخۆى عێراق: به‌هۆى قه‌یرانی دارایه‌وه 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر نان‌بڕاو كران
قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆى عێراق له كاتى سه‌ردانیكردنى بۆ پارێزگاى نه‌جه‌ف، ڕای گه‌یاند: "وه‌زاره‌تمان 300 هه‌زار كارمه‌ندى نه‌خوێنده‌وارى هه‌یه، نازانن نه بخوێننه‌وه و نه بنووسن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته پشت به خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و ده‌رچووانى ئاماده‌ییه‌كان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى له ڕیزی پۆلیس دابمه‌زرێنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه وه‌زاره‌تى دارایی زیاتر له 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ركردووه، هۆكاره‌كه‌ش قه‌یرانى داراییه كه ڕووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه.
باسنيوز
