حەشدی شەعبی دوو هاووڵاتی عەرەبی زوممار دەڕفێنێت

 حەشدی شەعبی دوو هاووڵاتی عەرەبی زوممار دەڕفێنێت
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوو هاووڵاتیی عەرەبی سنووری شارەدێی زوممار لە پارێزگای نەیننەوا دەڕفێنێت و دواتر دەیانکوژێت.

بەپێی زانیارییەکان، عەبدولعەزیز محەمەد حەمادە ئەلجبوری لە گوندی سەمود و جاسم ئەلیاس ئەلڕاشیدیی خەڵکی گوندی حەمرە عەفین رۆژی 12/11/2017 لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە رفێندران.

چەکدارەکان دوای رفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە، هەردووکیان کوشتوون و تەرمەکانیان فڕێ داون.

حەشدی شەعبی لە نزیکەی 67 میلیشیای شیعەمەزهەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە.








باسنيوز
Top