دەوڵەتی یاسا بۆ سوننەکانی عێراق: واز لە پیلانگێری و ئاژاوەنانەوە بێنن
عەواتف نعمە، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بە ئامانجی ”ورووژاندنی ئاژاوەی تائیفی و سیاسیی“ سەردانی ئەمریکای کردووە.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا ئوسامە نوجەیفی و سەرکردەکانی پێکهاتەی سوننەمەهەبی عێراق بە ”کارکردن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتانی دەرەکی“ بە تایبەت تورکیا تۆمەتبار دەکات و پێیان دەڵێ، ”واز لە پیلانگێڕی و ئاژاوە دروستکردن بێنن“.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعەمەزهەبەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و هەردوو پێکهاتەی سوننەمەزهەب و کوردستانیان پەراوێز خست و میلیشیا شیعەکانیش بەردەوام دژایەتیی ئەو دوو پێکهاتەیە دەکەن.
لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی لە مانگی 6ـی 2014دا، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش نیوەی عێراقیان داگیر کرد و هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا، کە مالیکی فەرماندەیی ئەو سوپایەی دەکرد.
باسنيوز
