نه‌خۆشخانه‌كانى نه‌جه‌ف چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به‌ 178 هه‌زار زیاره‌تكارى ئێرانى ده‌كه‌ن

 نه‌خۆشخانه‌كانى نه‌جه‌ف چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به‌ 178 هه‌زار زیاره‌تكارى ئێرانى ده‌كه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/ 11/ 2017 بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ مه‌فره‌زه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان و نه‌خۆشخانه‌كان، له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژى ڕابردوودا خزمه‌تگوزارى پزیشكى و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستیان پێشكه‌ش به‌ پێنج ملیۆن كه‌س له‌ زیاره‌تكارانى یادی چله‌ى ئیمام حسێن، كردووه‌.

عه‌لى عه‌بد زه‌هره‌، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ى ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه‌، تا دوێنێ دووشه‌ممه‌ 6/ 11/ 2017 گه‌یشته‌ 5 ملیۆن و 185 هه‌زار ، كه‌ چوار ملیۆنیان له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ى 200 هه‌زاریان خراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان، له‌نێویاندا 178 هه‌زار بیانى هه‌بووه‌، گوتیشی: "نزیكه‌ى 22 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ریی بچووك ئه‌نجام دراوه‌، كه‌ 18 هه‌زاریان بۆ بیانییه‌كان بووه‌".

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ 400 بریندارى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ هێنراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و له‌ ڕێگه‌ى ئه‌مبۆڵانسه‌كانیشه‌وه‌ 2500 كه‌س گه‌ینراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان.










باسنيوز
Top