UN: مانگی رابردوو 114 هاووڵاتی مەدەنی لە عێراق كوژراون
بە گوێرەی تۆمارەكانی یۆنامی، هاووڵاتیانی عێراق ئێستەش لە سەرەوەی لیستی وڵاتانی قوربانیی توندوتیژی و تیرۆر و ململانێ چەكدارییەكانن.
لەم ڕێژەیەشدا شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەشی شێری بەركەوتووە، لەوێندەر 38 كەس كوژراون و 139 كەس بریندار بوون. ئینجا شاری ئەنبار بە پلەی دووەم دێت لە ڕێژەی بەرزی قوربانیەكان و 36 كەس لەو شارە كوژراون و 55 كەسیش بریندار بوون.
هەروەها شاری كەركووك بە سێیەم شار دێت، كە لەم مانگەی رابردوودا بەهۆی خیانەتی نیشتمانی باڵێكی یەكێتی، شارەكە لەلایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیر كرا، لەوێ 18 كەس كوژراون و 33 كەسیش بریندار بوون.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ناوچەكانی شەڕدا، كۆسپ خراوەتە بەردەم ئامادەكردنی ئامارەكانیان.
باسنيوز
