وه‌زاره‌تى ناوخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى نزیك له مالیكی
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/ 10/ 2017 ده‌ریكردووه، ڕای گه‌یاندووه: "داوا له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانى په‌رله‌مانتار كازم سه‌یادی بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به ڕاستییه‌كان".
كازم سه‌یادی، كه سه‌ر به ئیئتیلافه‌كه‌ى نوو رى مالیكی_یه‌و به‌وه ناسراوه له میدیاكاندا به به‌رده‌وامى كێشه دروست ده‌كات، ڕای گه‌یاندبوو: "پۆسته‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌فرۆشرێن و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌یه".
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سه‌ر به مالیكی ده‌كات، دان به‌خۆیدا بگرێت: "هێشتا كات زۆرى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
له كۆتاییشدا هاتووه: "ئارام بگرن ئه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌دواى ده‌نگی دهنگدهرانهوهن، كات زۆر ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
باسنيوز
