حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بڕیارى گواستنه‌وه‌ى 70 فه‌رمانبه‌رى كوردى خانه‌قین ده‌رده‌كات
فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا بڕیاردرا (۷٠) فەرمانبەری کورد لە كۆگای نەوتی خانقینەوە بۆ پارێزگای (دیالە ) بگوێزرێنەوە، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بەرێوەبەری گشتیی دابەشكردن لە وەزارەتی نەوتی عێراق و هەروەها موسه‌نا تمێمى، پارێزگاری دیالە كێشه‌كه‌مان باسكرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه روونكرنەوەی دەرهاوێشتە خراپەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەى به‌هه‌ردوو په‌رپرسه‌كه گه‌یاند.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه، ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22/ 10/ 2017) رەزامەندی لەسەر راگرتنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە گواستنەوەی ئه‌و (70) فه‌رمانبه‌ره، درا
حكوومه‌تى عێراق به‌به‌رده‌وامى هه‌وڵى داوه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ سزاى فه‌رمانبه‌ره كورده‌كان بدات و پۆسته‌كان باڵاكان له كورد وه‌ربگیرێته‌وه.
باسنيوز
