چەكداری نەناسراو لە شرگات ماڵی خەڵكی سیڤیل دەسوتێنن
ئەمڕۆ دووشەممە چەندین ماڵی خەڵكانی سیڤیل لە گوندەكانی بەری چەپی شرگات سوتێندراون، ئەمەش دوای ئەوەی شمەكەكانی نێو ئەم ماڵانەیان تاڵان كردووە.
سەرچاوەكە سەرەتای ڕووداوەكان بۆ هەفتەی رابردوو دەگێڕێنێتەوە، لەو كاتەی هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەركرابوون، ماڵەكانیان سوتاندبوون، بەڵام ئێستە دەست كراوە بە تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵی خەڵكی سیڤیلیش، بەتایبەتیش ماڵی ئاوارەكان.
لە گوندی سەلمان ماڵی خەڵكی ناسراو و كەسایەتی عەشایەری تاڵان كراوە و سوتێندراوە، لەنێویشیاندا ماڵی لیوا روكن مەعدی ساڵح شەكتی و نایف ساڵح شەكتی.
بەهۆی سوتاندنی ماڵەكانەوە خەڵكێكی زۆری ناوچەكە لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان پاشگەز بوونەتەوە.
شرگات دەكەوێتە رۆژئاوای حەویجە و سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە.
باسنيوز
