رووسیا باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دەگوازێتەوە

رووسیا باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دەگوازێتەوە


حکوومەتی رووسیا بە نیازە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق بگوازێتەوە.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و رووسیا لە گفتوگۆدان بۆ دەستنیشانکردنی شوێنێکی دیکە بۆ باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەغدا.



سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی رووسی رایگەیاندووە، کە حکوومەتی عێراقی ئامادەیە پارچە زەوییەک بداتە باڵیۆزخانەی رووسیا، بەڵام دانوساندناکارنی رووسیا داوای ئارامترین شوێن دەکەن و لە دەستنیشانکردنی جوگرافیای زەویەکەدا، رەچاوی باری ئاسایش دەکەن.



باڵیۆزخانەی رووسیا کەوتووەتە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا، کە ژمارەیەک فەرمانگەی حکوومی و نووسینگەی کۆمپانیا و باڵیۆزخانەی لێیە.



هەروەک میدیا رووسییەکان بڵاویان کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هەوڵ دەدات باڵیۆزخانەکەی لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دروست بکات.



بەهۆی زۆربوونی گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان و ناکارایی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لە عێراق بە تایبەت لە بەغدا، شاندە دیپلۆماسییەکان هەست بە ئارامی ناکەن و بەردەوام هاووڵاتییان و سەرمایەداران لەو شارانەی عێراق دەڕفێندرێن و دەکوژرێن.
bas news-
Top