بڕیارى كۆتایی له باره‌ى ئۆتۆمبیلی ژماره كاتییه‌وه ده‌ركرا
فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى عێراق، له راگهیندراوێكدا روونی كرده‌وه، كه بڕیار دراوه له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت بههاتوچۆكردنى ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى هه‌ڵگرى ژماره‌ى كاتى ره‌شن (مهنیفێست).
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هاوكات رێگه‌ش نادرێت به ماتۆڕسكیل به بێ مۆڵه‌ت لێ بخوڕدرێت، بڕیاره‌كه‌ش له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردن.
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازاداى له 2003، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلی به‌كارهاتوو هاورده‌ى عێراق كرا، به‌هۆى بارودۆخى ئه‌وكاتى عێراقه‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ژماره‌یه‌كی كاتی‌یان پێدرا، كه له زۆربه‌ى پارێزگاكاندا ره‌نگى ره‌ش بوو و به "مهنیفێست" ناوی ده‌ركرد.
باسنيوز
