ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمریکی لە بنکەی گەیارەی ئاسمانی جێگیر دەکرێن

 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمریکی لە بنکەی گەیارەی ئاسمانی جێگیر دەکرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوە دەکات، فڕۆکەخانەی گەیارە دەکرێتە ناوەندی بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمەریکاش لەوێ جێگیر دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11\7\2016، غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ڕایگەیاند: “دوای ئازادکردنەوەی فڕۆکەخانەی گەیارە، بڕیارە بکرێتە ناوەندی سەربازی و لەوێوە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەست پێبکات”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ سوپای عێراق لەو بنکە ئاسمانییە جێگیر دەکرێن. دەشڵێت: “ئەو ناوەندە بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ گرنگە".

ڕۆژی یەکشەممە 10\7\2016، هێزە عێراقییەکان هێرشێکی فراوانیان کردە سەر بنکەی گەیارەی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی مەخموور و توانییان بنکەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە 45 کلیۆمەتر لە ناو شاری مووسڵەوە دوورە.








باسنیوز
Top