به‌سرا سێیه‌م گه‌رمترین شاری جیهانه
رۆژی شەممە 9-7-2016 وێستگه‌ی بلاسیرڤیلی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای 24 كاژێری رابردووی جیهان بڵاوكرده‌وه و له پله‌ی یه‌كه‌مینه‌كانیش كوەیت و جه‌زائیر بوون.
له‌و خشته‌یه ناوچه‌ی مهتربهی كوەیت به 48.3 پله‌ی سه‌دی یه‌كه‌مین شاری جیهانی بووه له پله‌ی گه‌رما، له‌دوای ئه‌ویش شاری ئه‌درار له جه‌زائیر به 48.2 پله‌ی سه‌دی هاتووه.
لە خشتەكەدا ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرا و گه‌ڕه‌كی حوسێن له‌هه‌مان شار به 48.2 پله‌ی سه‌دی له‌سێیه‌م و چواره‌م به‌دوای یه‌كدا هاتوون.
سادق عه‌تیه، پسپۆڕی پێشكه‌وتووی ئاسمانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سرا پێشبینی كردووه، زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق له‌دوای ناوه‌ڕاستی تهمموز تووشی شه‌پۆلێكی گه‌رمی گه‌وره ببنه‌وه، كه سه‌ختترین كاتی گه‌رمای وه‌رزی هاوینه.
عه‌تیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، پله‌ی گه‌رما له پارێزگاكانی باشووری عێراق 50 پله‌ی سه‌دی تۆمار ده‌كات.
