داعش دەیەوێ شەڕەکە بکشێنێتە ناوشاری مووسڵ
فەرماندەی سوپای عێراق لە مەخموور عەمید (حەماد دزەیی) ڕاگەیاند: "سەربازگەی گەیارە دەسپێکێک دەبێت بۆ شەڕی مووسڵ و، قۆناغی دووەمی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ؛ وا لەنێوان میحوەری گەیارە و مەخمووردا تەنھا یەک گوند ماوە بیگرینەوە، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە."
عەمید (حەماد دزەیی) گوتیشی، داعش بەرگری ناکات و، لاواز بوونە؛ ڕەنگیشە پلانی خۆیان ھەبێت؛ بە ڕای دەیانەوێت ھەموو شەڕەکە بگوازنەوە بۆ ناو سەنتەری شاری مووسڵ.
(دزەیی) ڕوونیشی کردەوە، تا یەک دوو ڕۆژی دی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ هەڵدەگیرسێتەوە.
