رێكخراوى مانگى سوورى عێراق: ژماره‌ى ئاواره‌بوونى خێزانه‌كان له فه‌للوجه زیادى كردووه و له بابلیش 900 خێزان ئاواره بوون
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران و شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان له فه‌لوجه تا ئێستا، 65 هه‌زار خێزان به هۆى ئه‌و شه‌ڕ و توندوتیژییانه ماڵ و حالى خۆیان به‌جێ هێشتووه و روویان له شاره‌كانى دیكه كردووه.
له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێك له‌و خێزانانه روویان له هه‌ندێ ناوچه‌ى نزیك پارێزگاى ئه‌نبار كردووه و به‌شێكیش روویان له پارێزگاكانى سه‌لاحه‌دین و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و هه‌رێمى كوردستان كردووه.
هاوكات هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له پارێزگاى بابلیش به هۆى گژرى و ئاڵۆزییه‌كانى ره‌وشى ئه‌منى 900 خێزان ناچاربوونه ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێ بهێڵن و ئاواره‌ى ناوچه نزیكه‌كانى ئه‌و پاێزگایه بن.
