ئەندامێكی مالیكی داوا لەپەرلەمان ودادگای ئیتحادی دەكات سزایی كوردستان بدەن

ئەندامێكی مالیكی داوا لەپەرلەمان ودادگای ئیتحادی دەكات سزایی كوردستان بدەن
ئەندامێكی لیستەكەی نوری مالیكی سەری سوورماوە لەسەر دەسەڵاتی دادگایی لە عێراق كە ناتوانێت هیچ كارێك بكات لەسەر هەناردە كردن و فرۆشتنی نەوتی كوردستان.

سەمیرە موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: داوا لە ئەنجومەنی دادوەری باڵا و دادگای ئیتحادی گشتی دەكەین كەوا كارەكانی خۆیان لەبیر نەكەن لەسەر هەر لایەنێك بەپێی دەستوری عێراق كار ناكات و لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت هەناردە دەكات و دەیفرۆشێت لەرێگای وڵاتی توركیا لەبەندەری جیهان و پێویستە سزایی هەردوو لایەن بدرێت چونكە دەبێت هەر بەرمیلێك نەوت هەناردە بكرێت دەبێت بەڕەزامەندی حكومەتی ناوەندی بێت.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە: بەهۆی ئەوەی هەڵوێستی سیاسی لە عێراق زۆر سستە لەم كاتەدا حكومەتی كوردستان بەهەلێكی باشی زانی بۆ ئەوەی نەوت بفرۆشێت بەشێوەیەكی نایاسایی و ئەم سستیە بەهۆی رێكەوتنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ی عێراق و جێگای سەرسوورمانە كەوا نە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەدادگایی ئیتحادی و دادگای دادوەری باڵا هیچ هەڵویستێكیان لەبارەی فرۆشتنی نەوت دەرنەبڕیوە و پێویستە سكاڵا لەرێگای دادگایی نێودەوڵەتی لەسەریان تۆمار بكرێت.

جێگای باسە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر هەرناردە كردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان كە لە22ی ئەم مانگەوە بەشێوەیەكی فەرمی لە توركیا نەوتی كوردستان فرۆشراوە و داهاتی ئەو نەوتەش بۆ موچەیی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم دادەنرێت
Top